ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، وێڕای پێشوازی لە بەیاننامەی ڕاگەیاندنی چەکداماڵین و هەڵوەشاندنەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان، جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەیاننامەی ڕاگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە ئەمە بە هەنگاوێکی گرنگ دەزانین.
وتیشی: بۆ ڕەتکردنەوەی توندوتیژی و پتەوکردنی ئاسایش، هیوادارین تەواوبوونی ئەم پرۆسەیە ببێتە هۆی بەرەوپێشبردنی سەقامگیری و ئاشتی لە تورکیا و ناوچەکە.
ئەمڕۆ دووشەممە پارتی کرێکارانی کوردستان، بڕیارەکانی کۆنفرانسەکەی ڕاگەیاند، کە بریتی بوو لە هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی حزب و کۆتاییهێنان بە شەڕی چەکداری، بەمەش کۆتایی بەو چالاکییانە هێنا کە بەناوی پەکەکە [پارتی کرێکارانی کوردستان] ئەنجام دەدرێن.
Your Comment